بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا نەمساییەكەی ئەلێكساندەر چالنجەر هات كە ئێستا بەسەردانێك لە بەغدایە ئەم هەواڵەی داوە.
هەروەها وەزیری دەرەوەی عێراق ،جەختی لەوەش كردەوە كە پەیوەندی ئێران و عێراق بەهێز و فراوانە،
بەڵام ئەمە بە مانای ئەوە نییە كە هەندێك كێشە لە نێوان هەردوو وڵاتدا نییە، بەڵكو ئەم كێشانە لە ڕێگای دانوستانەوە مامەڵە دەكرێن .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، مەسەڵەی بوونی پارت یان رێكخراوە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێران لە هەرێمی كوردستانی عێراق، دەگەرێتە بۆ 40 یان 50 ساڵ لەمەوبەر.
راشیگەیاند: بەپێی دەستووری عێراق، رێگا بەهیچ گرووپێك و یان هەر لایەنێكی غەیرە عێراقی نادرێت هێرش بكاتە سەر وڵاتانی دراوسێ و ئێستا دوور کردنەوەی ئەو گرووپانە لە خاکی ئێران دەستیپێکردووە.
Your Comment